کۆمسیۆن پاداشتی ئەم کەسانە دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 26 سبتمبر 2021

کۆمسیۆن پاداشتی ئەم کەسانە دەکات


 






ناوەندی ھەواڵ _ نوێ ژین

  

حکومەتی عێراق لەڕێگەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە، پاداشتێکی دارایی دەدات بە هەر هاوڵاتییەک بچێت کارتی نوێکراوەی هەڵبژاردن وەربگرێتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢١، جەلیل عەدنان خەلەف، سەرۆکى ئەنجومەنی کۆمسیاران لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کردووە، "حکومەتی عێراق پاداشتێکی تایبەت پێشکەشی هەر دەنگدەرێک دەکات، کە بچێت کارتی هەڵبژاردنی چاپکراو وەربگرێتەوە کە لەئێستادا لە سەرجەم ناوەندەکانی تۆماری دەنگدەراندا هەن، تاوەکو بتوانن دەنگ بدەن".

  

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، کۆتایی ھاتنی وادەی پێدانەوەى کارتی هەڵبژاردن بە هاووڵاتییان نزیکبووەتەوە، دوای ئەوە کارتەکان دەگەڕێنرێتەوە بۆ نوسینگەی نیشتمانی.


ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیارە ڕۆژی ١٠ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، ھەڵبژاردنی پێش وەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق