کەشناسی عێراق پێشبینی چی دەکات؟ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 26 سبتمبر 2021

کەشناسی عێراق پێشبینی چی دەکات؟


 





کەشوھەوا _ نوێ ژین


دەستەی كەشناسی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە عێراق و هەرێم بەرزببنەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢١، دەستەی کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "سبەی کەشوھەوای پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق ئاسایی دەبێت، پلەکانی گەرما دابەزینێکی کەم بەخۆیەوە دەبینێت".


بەڵام پێشبینی ئەوەی کردووە، لە ڕۆژانی داهاتوودا پلەكانی گەرما بەرز ببنەوە و بچنە سەرو ٣٨پلەی سیلیزی.


ھاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا كەشناسی عێراق باسی لەوە کردووە، لە پارێزگاكانی هەرێمیش پلەکانی گەرما لە سبەینێ دووشەممەوە چەند پلەیەك بەرزدەبێتەوە، لەنێوان٣٣ تا ٣٦ پلە دەبن و تا كۆتایی هەفتەش بەوشێوەیە بەردەوام دەبێت.


ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە وەرزی پایز دەستیپێکردووە، ھاووڵاتییان چاوەڕوان دەکەن پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزین بکەن.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق