کەمپینێک ڕاگەیاندرا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 24 مارس 2019

کەمپینێک ڕاگەیاندرا



کەمپینی گەڕانەوەی ھیوای ژیان بۆ گەنجێک ڕاگەیاندرا.

ئەمڕۆ لە قەزای خەبات، کۆمەڵێک گەنج، بۆ گەڕاندنەوەی ھیوای ژیان بۆ گەنجێک، کەمپینێکیان ڕاگەیاند.

سالار مەجید، ڕێکخەری کەمپینەکە بە نوێژینی ڕاگەیاند: "گەنجەکە ناوی عەلی فەیزوڵڵایە، تەمەنی ٢٠ ساڵە و یاریزانی تۆپی پێیەخەڵکی ناحیەیی ڕوڤیایە، سەر بە قەزای بەردەڕەش".

ڕاشیگەیاند: "خێزانی گەنجەکە باری داراییان خراپە و توانایی چارەسەرکردنیان نیە، ئێستاش باری تەندروستی ناجێگیرە".

گوتیشی: " ئامانجمان لەو کەمپینە ئەوەیە؛ ھیوا بۆ گەنجێک بگەڕێنینەوە کە لە لێواری مەرگدایە. وە ببێتە ھۆکارێکیش بۆئەوەی ڕۆحی ھاریکاری لەناو تاکەکانی کۆمەڵگەدا بچەسپێنین".

عەلی فەیزوڵڵا، ڕۆژی ٢٠ی٣ لە ئاکرێ بەشداری ئاھەنگی نەورۆزی کردبوو، ویستبووی یەکەم کەس ئاڵای کوردستان بباتە سەر چیایی کەلی. بەڵام پێی دەخزێت و دەکەوێتە خوارەوە.

ئا: ئەحمەد حاجی 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق