کۆچبەرێکی کوردی تەمەن ١٩ ساڵ لەلایەن هاوڕێیەکییەوە لە شاری ئەدرنەی تورکیا بە چەقۆ کوژرا.
درەنگانی شەوی رابردوو(2019/3/24)گەنجێکی خەڵکی شاری سلێمانی بە ناوی (هـ ،خ، م) لەدایکبووی (١٠/١٠/٢٠٠٠) لەلایەن هاورێیەکیەوە لە هۆتێلێکی شاری ئەدرنەی تورکیا بە چەقۆ کوژرا.
خەبات محەمەد باوکی کۆچبەرە کوژراوەکە رایگەیاند "ماوەی هەفتەیەکە کوڕەکەی بەمەبەستی کۆچکردن رووی لە تورکیا کردووە، بەڵام شەوی رابردوو لەگەڵ هاوڕێیەکیدا لە ناو ئەو هۆتێلەی لێی ماوەنەتەوە لە شاری ئەدرنەی تورکیا دەبێتە شەڕو دەمەقاڵێیان ، هاوڕێکەی چەند چەقۆیەکی لە کوڕەکەی داوە ،بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە.
هاوکات دەزگای لوتکەی بۆ کاروباری ئاوارە وپەنابەران بڵاویکردۆتەوە"پۆلیسی تورکیا پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ روداوەکە کردووەتەوەو دەستیان کردووەبە لێکۆڵینەوە، دوو کەسیشان بەهۆی ڕووداوەکەوە دەستگیرکردووە.
دەزگای لوتکە ڕایشیگەیاندووە"لە ئیستادا تەرمی کۆچبەرە کوردەکە لە پزیشکی دادە لە نەخۆشخانەی زانکۆ لە شاری ئەدرنە”.
ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران رایگەیاند "لە پەیوەندیدان لەگەڵ پۆلسیی تورکیا و دەستیانکردووە بە رێکارە یاساییەکان بەمەبەستی گەڕاندنەوەی تەرمەکەی”.
سەرۆکی دەزگای لوتکە ئاماژەی بەوەشکرد "لە ماوەیەکی نزیکدا تەرمەکەی لەرێگەی فڕۆکەوە دەگەڕێندڕێتەوە بو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو، رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە.
محەمەد کاک ئەحمەد:نوێ ژین
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق