بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەستاوە بە سوتاندنی چەند خانوویەكی هاڵاتیان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند "ڕۆژی شەممە(2019/3/9) دوو هاوڵاتی سكاڵایان لە بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەربەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمار كرد كە خانوەكانیان و شوێنی ئاژەڵەكانیان لە گوندی چنارەی سەربەقەزای دەربەندیخان لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە سوتێنراوە ".
پۆلیسی سلێمانی ڕایشیگەیاندووە "دوای بەدواداچوونەكانی هێزەكانی پۆلیس و دەستكەوتنی زانیاری لەسەر ڕوداوەكە توانرا تۆمەتبارێک بەناوی (ش ، ع ، م ) دەستگیربكرێت ".
پۆلیس ڕونیشیکردەوە "تۆمەتبارەکە دانی ناوە بە تاوانەكەیدا ،دانیشی ناوە بەوەی كە ساڵی ڕابردوو هەمان كاری كردووە لەگەڵ هاوڵاتییەكداو خانووەكەی سوتاندووە ".
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایشیکرد "لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 342 لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیرکراوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق