لایانە کوردیەکانی کەرکوک لە ۲۰ی ئەم مانگە ئاگری نەورۆز و یادی ڕاپەڕین لەسەر قەڵای کەرکوک دەکەنەوە ، و دەیانەوێت لەو ڕێیەوە چەند پەیامێک بۆ نەیارانی کورد بنێرن و یەکڕیزی نیشتیمانی بە ئاهەنگێکی جەماوەری لە شارەکە دەربخەن.
هێمن حەسەن بەرپرسی پەیوەندیەکانی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک ڕاگەیاند "ئاهەنگەکە بە هاوبەشی هەموو لایەنەکان دەکرێتەوە جگە لە پارتی بە هۆی ئامادە نەبوونیان لە کەرکوک ، و ئێمە دەمانەوێت یەکڕیزی کورد لە شارەکه دەربخەین.
لە بارەی ئاهەنگەکەشەوە وتی "دەمانەوێت بەم ئاهەنگە چەند پەیامێک بە نەیاران بگەیەنین کە یەکڕیزی نێو ماڵی کوردە لە کەرکوک ، پەیامێکە بۆ عەرەب و تورکمانەکان کە لە ژێر ئاڵای کوردستان پێشمەرگە لە شەڕی داعش هەموو پێکهاتەکانی پاراست و چەندین شەهید و برینداری داوە.
هەروەها وتیشی "مەڵبەندی یەکێتی هەموو ئامادە کاریەکانی کردووە ، و وەک ساڵانی ڕابردوو ئاڵای کوردستان هەڵدەکەین بە ئامادەبوونی حزبە کوردستانیەکان و هیچ کێشە و گرفتێک لە هیچ لایەنێک نیە بۆ ئەو کارە .
ئا دلۆڤان مەجید
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق