ڕۆناڵدۆ داوایەک لە یۆڤێنتوس دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 5 مايو 2019

ڕۆناڵدۆ داوایەک لە یۆڤێنتوس دەکات



سیهاد چاوشین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

فۆکس سپۆرتی تەلەڤزیۆنی ڕایگەیاند"کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی یۆڤێنتووسی ئیتاڵی و پورتگالی ، 
دەیەوێت لە وەرزهی داهاتوو دا خەڵاتی باڵۆن دۆر و چامپینزلیگ بباتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش داوایەکی ئاراستەی یانەکەی کرد.

ڕۆناڵدۆ  بە پێی ئەو سەرچاوەیە "گرەوی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی کردووە کەوا وەرزی داهاتوو نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکە بباتەوە و خەڵاتی  باڵۆن دۆر ی تایبەت بە باشترین یاریزانی جیهانیش بەدەست بهێنێت، 
بەو مەرجەی ئەو داواکاریەیی بۆ جێبەجێ بکەن.

سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات "ڕۆناڵدۆ داوای لە  کارگێڕانی یۆڤێنتوس کردووە  بۆ وەرزی داهاتوو بەتەنها گرێبەست لەگەڵ محەممەد  سەڵاح ی ئەستێرە مسڕیەکە و یانەی لێڤەرپولی ئینگلیزی بکەن، تا بتوانن بەیەکەوە لەسەر ئاستی ئیتاڵیا و ئەوڕپاش یانەکە بەرەوە سەرکەوتن ببەن.

ئەمە لە کاتێک دایە" ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان  نرخی محەممەد سەڵاح بە 140ملیۆن یۆڕۆ ئاماژە پێ دەدەن.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق