سوپای پاسداران سنووری هەرێمی کوردستانیان تۆپباران کرد - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 30 يونيو 2019

سوپای پاسداران سنووری هەرێمی کوردستانیان تۆپباران کرد



زیاد خەسرۆ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

ئەمڕۆ "یەکشەممە ۳۰ی حوزەیرانی ۲۰۱۹"تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران تۆپبارانکردنی کوێستانەکانی "بەردەزەردان" لە سنووری گوندەکانی "ئاڵانە" و "گوندەژۆر" و "رایەت"


ئەحمەد قادر قایمقامی قەزای چۆمان، لەراگەیاندراوێک رایگەیاند: "تۆپبارانەکە نیو کاتژمێری بووە و کۆتاییھاتووە".


عەبدوڵڵا حوسێن موختاری گوندی" ئالانە"ئاماژەی بەوەشکرد" تۆپەکان ئاراستەیی کوێستانی "بەردەزەردان" کەوتوون کە لە ئاوەدانی و زەوییە کشتوکاڵییەكانەوە دوورن، بۆیە ھیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبووە و تەنیا لە کوێستانەکە رووبەرێکی کەم پووش و لەوەڕگا سووتاون".

ناوچەیی "بەردەزاردن" دەکەوێتە نێوان ھەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان، وە هیچ ئاوەدانیەک و کێڵگەی کشتوکاڵیی تێدا نییە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق