د. بەرهەم ساڵح پێشوازی لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان کرد - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 29 ديسمبر 2020

د. بەرهەم ساڵح پێشوازی لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان کرد




هاوژین محمد -ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین


سەرۆک کۆمار پێشوازی کرد لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان کرد باسیان لە پێشهاتە سیاسی و گۆرانکاریەکانی ناوچەکە کرد رێگیرکردن لە تیرۆریستەکان کە مەترسی دەخاتە سەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان.


ئەمرۆ سێشەممە ۲۹ کانونی  یەکەم ۲۰۲۰" د. بەرهەم ساڵح  ساڵح لە کۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە جنین هەینس بلاسخارد نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کردولە پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردو دورخستنەوەی وڵات لەململانێکانی ناوچەکە".


 جەختیشکرایەوە:" کۆی پێشهاتە سیاسی وئەمنییەکانی وڵات و گۆرانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوە کرا و لە پێویستی بەھێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و زامنکردنی ئاسایشی گشتی و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی تاوانە تیرۆریستییەکان کە ژیان و ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان دەخاتە مەترسییەوە".


 ھاوکات دووپاتکرایەوە:" لەگرنگی زامنکردنی سەلامەتی دامودەزگاکانی حکومەت و نێردە دیبلۆماسییەکان لە هەر دەستدرێژیەک و

 مەلەفی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوو و تاوتوێ کرا و جەختکرایەوە لەگرنگی رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دوور لە گوشار و بەکارهێنانی چەک ".


 ئاماژە بەوەش کرا:"لە دابینکردنی پێداویستییە تەکنیکی و کارگێڕییەکان، بەجۆرێک زامنی پاک و بێگەردی ھەڵبژاردنەکە بکات و رێگریش بکات لە ئەنجامدانی ساختەکاری و یاریکردن بە خواستی دەنگدەران

و پێشهاتەکانی دۆخی هەرێمایەتی گفتوگۆی لەبارەوە کرا ".


 تەئکیدیشکرایەوە:" لەپێویستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە،لە پابەندبوونی عێراق بە رەتکردنەوەی ململانێکان و خۆبەدوورگرتن لەوەی ببێت بە گۆرەپانێک بۆ ململانێکان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق