دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
دوێنێ پێنج شەممە۱ی ئابی ۲۰۱۹، کۆمپانیای فەیسبوک ئاشكرایكرد، توانیویانە ئەو تۆڕە شاراوەیە دابخەن كە لە هەژماری فەیسبوك ( (FB.O) بانگەشە و پروپاگەندەیان بۆ حكومەتی سعودیە دژی نەیارەكانی دەكرد.
بەرپرسانی فەیسبوك راشیگەیاندوە كە ئەمە یەكەمین چالاكیی لەو شێوەیەی كۆمپانیاكەیە دژی سعودیە، كە تیایدا زیاتر لە ۳٥۰ هەژمار و زیاتر لە یەك ملیۆن و ٤۰۰ هەزار فۆلۆوەری هەبووە و لەكارخراون كە ناڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە حكومەتی سعودیەوە هەبوە.
كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەشكردوە كە حكومەتی سعودیە هیچ زانیارییەكیان لەسەر ئەو تۆڕە نهێنییە نیە و نازانن چۆن كاریان كردوە.
فەیسبوك ئەوەشی خستۆتە ڕووكە هەریەك لە میسرو ئیماراتی یەكگرتوی عەرەبی شوێنی سەركردایەتیكردنی ئەو كەمپەینە نهێنیە بون و فەیسبوك لەچالاكی خستون و لەناو پلاتفۆرمەكانی سڕیویەتییەوە، هاوكات زانیاری دەربارەی ئەو کەمپەینانە پێشكەشی بەرپرسانی دادوەری و هاوبەشە بازرگانییەکانی كردوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق