لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دووکەس گیان لەدەستدەدەن - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 1 أغسطس 2019

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دووکەس گیان لەدەستدەدەن


دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین

شەوی ڕابردوو بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە لە نێوان ئۆتۆمبێلێك و ماتۆرسكیلێك دو كەس گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،"شەوی پێنج شەمە ۱ی ئابی ۲۰۱۹ لە  روداوێكی هاتوچۆ لەنێوان ماتۆرسكیلێك و ئۆتۆمبێلێكە جۆری ئەلتیما لەسەر رێگەی نێوان گوندی كانی گۆمە و كەنەسورە رویدا و بەو هۆیەوە شۆفێرو سەرنشینی ماتۆرسكیلەكە گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەیان بەوەشكرادوە كە بەشێك لە هۆكاری روداوەكە نەبونی روناكی بوە لەسەر شەقامەكە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق