کاردۆ جمعە- ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین.
جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و دەڵێت " نەمانی ئاسایش لە ئێران واتا نەمانی ئاسایش لە زۆر ناوچەی دیکە.
جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران"یه‌دوڵڵا جوانی" بۆ كاروباری سیاسی رایگه‌یاند:ئه‌مریكا هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له دژی ئێران ئه‌نجام بدات له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه خۆیان له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی به‌رگریدا ده‌بیننه‌وه.
راشیدەگەیەنێت" تاران بە ڕوونی و بێ پەردە به ئه‌مریكا و ئیسرائیلى راگه‌یاندووه، هه‌ر کێشە و دوژمنداریەک بۆ سه‌ر ئێران بێتە ئاراوە، هێزه‌كانی میحوه‌ری به‌رگری له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه تا ده‌ریای سوور و ده‌ریای عه‌ره‌ب و كه‌نداوی عه‌ده‌ن رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
لەکاتێکدا حوسێن دەهقان راوێژکارى ئایەتوڵا عەلى خامنەیى، رابەرى باڵاى شۆڕشى ئێران بۆ کاروبارى سەربازی و بەرگرى لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنى
ئاشکرای کرد" هیچ کات ئێران سات و کاتێک پەسەند ناکات کە تێیدا نەتوانێت نەوت بەشێوەی ئازاد لەڕێگەی کەنداوەوە بفرۆشێت.
لەو لێدوانەشیدا دەهقانی وتیشی " هۆشداریی توند دەدەینە واشنتۆن کە ئەگەر ئاسایش و ئارامى لە ئێران تێکبچێت و هیچ لایەنێک ئارامى بەخۆوە نابینێت.
لەکۆتایشدا وتی" لە هیچ کاتێکدا ئێران مەبەستی کێشە و ئاریشە نەبووە بەڵام خواستی دانیشتنی لەسەر یەک مێزی نییە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکى ویلایەتەیەکگرتوەکانى ئەمریکادا و لەگەڵیدا کۆببنەوە، لەکاتێکدا پێشتر ژمارەیەک وڵاتانى هاوپەیمانى عەرەبى سەبارەت بەو دۆخە هاوڕای نەبوون، لە ئێستادا ژمارەیەکیان روویان کردوەتە ئێران و پشتیوانى لە هەڵوێستى ترەمپ ناکەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق