بۆمبێك به‌ ئۆتۆمبێلی لێپرسراوێکی ئاسایشدا تەقیەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 1 أغسطس 2019

بۆمبێك به‌ ئۆتۆمبێلی لێپرسراوێکی ئاسایشدا تەقیەوە


چاوان خلیل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە ١ی ئابی ٢٠١٩، له‌ناحیه‌ی "كوڵه‌جۆی" له‌ سنوری گه‌رمیان بۆمبێك به‌ ئۆتۆمبێلی لێپرسراوی بنكه‌ی ئاسایشی ناحیه‌كه‌دا ته‌قییه‌وه‌ و ته‌نها زیانی‌ ماددی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

هاوکات ئەو لێپرسراوە لەگەڵ یەکێک لە پاسەوانەکانی و هاوڕێیەکیدا بوون و شوێنی تەقینەوەی بۆمبەکە لەنزیک یەکێک لە باخەکانی بەرامبەر ئەو بنکەیەی ئاسایش بووە کە شەوی ڕابردوو داعش هێرشی کردە سەری.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆئەوەشکرد" زیانی ماددی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکەیان کەوتووە، بەڵام خۆیان سەلامەتن و تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق