دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا گه‌شته‌كه‌ی بۆ وڵاتی پۆڵه‌ندا به‌هۆی زریانى دۆریانه‌وه هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه له ئێستادا گه‌یشتۆته كه‌ناراوه‌كانی فلۆریدا.
بڕیاربوو رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو تره‌مپ بگاته پۆڵه‌ندا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له یادی ۸۰ ساڵه‌ی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م كه له ۱ـی تەموزی۱۹۳۹ ده‌ستیپێكرد و له‌یه‌كه‌م هێرشدا نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا كردیانه سه‌ر پۆڵه‌ندا.
له‌وباره‌یه‌وه تره‌مپ رایگه‌یاندووه، له بری به‌شداریكردن له ساڵیادی جه‌نگی جیهانی، گرنگی به‌و زریانه ده‌دات كه بڕیاره بگاته فلۆریدا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی به رۆژنامه‌نوسانی وتووە، كاری له پێشینه‌ی ئێمه سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان و ئاسایشیانه، وتیشی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك بینس له بڕی ئه‌و به‌شداریی له یاده‌كه‌دا ده‌كات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق