چاوان خلیل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ماوەیەكی نزیكدا و بە چەند قۆناغێك، ٢٢ هەزار پارچە زەوی تاپۆ دەكرێن.
"سامان محەمەد" سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند:" رێكارەكانی تاپۆكردنی كەرتی باغەمرەی شەهاب تەواو بووە و لە ماوەیەكی نزیكدا و بە چەند قۆناغێك، سەرجەم زەوییەكانی ئەو سنوورە تاپۆ دەكرێن".
هاوکات ناوبراو ئاماژەی بۆئەوەشکرد، ژمارەی زەوییەكانی كەرتی باغەمرەی شەهاب، كە دەكەوێتە سەر رێگای هەولێر – كەركووك، ٢٢ هەزار پارچە زەوییە و سەرجەمیان لە كارتەوە دەكرێن بە تاپۆ و سەنەدەكانیان بە خاوەنەكانیان دەدرێتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق