دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
به‌پێی چەند سەرچاوەیک کە دەست نوێ ژین کەوتوون وا بڕیارە هاوشێوەی ساڵانی پێشوو لەگەڵ نزیكبوونەوە لەوەرزی پاییز حكومەتی عێراق بڕە نەوتێكی دیاریكراو بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت و دوای گه‌یشتنی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبكرێت.
وابڕیارە یەکەمجار لە پارێزگای سلێمانیەوە دەست بەدابەش کردنی نەوتی سپی بکرێت و دواتر ناوچەکانی تری هەرێم دەگرێتەوە.
هەروەها هاوڵاتیان بەس لەوە دەکەن کە بەشە نەوتی ساڵانە درنگ دابەش دەکرێت و هەندێک جار دوای ماوەیکی زۆر لە وەرزی سەرما بەشە نەوتیان بەسەر دابەش دەکرێت و هاوڵاتیان ناچار دەکرێن بەکڕینی نەوت بەنرخێکی بەرز لەبازاڕ کە لە ئێستادا نرخی ۱۳۰هەزار دیناری عێراقیە.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر كه‌ریم عه‌لی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی ناردنی نه‌وت بۆ ئه‌مساڵ، وتبووی ، "ڕێژه‌كه زیادو كه‌م ده‌كات له‌گه‌ڵ باشی و خراپی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا، ئه‌گه‌ر هه‌ردولاش له‌په‌یوه‌ندی باش و به‌رده‌وامدابن، ڕێژه‌ی ڕه‌وانه‌كردنی نه‌وتیش بۆ پارێزگاكانی هه‌رێم زیاد ده‌كات".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق