دەنگۆی هەبوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیل لەھەولێر ڕەتدەکرێتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 31 أغسطس 2019

دەنگۆی هەبوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیل لەھەولێر ڕەتدەکرێتەوە


دیارحسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین 

حکوومەتی ھەرێم" بوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیل لە ھەولێر ڕەتدەکاتەوە و جەخت لەوەدەكاتەوە پڕوپاگەندەی سیاسی بێ بەھایە. 

لەمبارەوە جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ لە ھەندێ کەناڵی میدیایی عێراقی ئیدیعای ھەبوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە ھەولێر کراوە کە گوایە ژەنەڕاڵێکی ژن بەڕێوەی دەبات، حکومەتی ھەرێمی کوردستان" سەر لەبەری ئەم ھەواڵە بێ بنەمایە ڕەتدەکاتەوە و پێمانوایە ئەمە تەنیا پروپاگەندەیەکی سیاسی بێ بەھایە.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم پێشی وایە بڵاوكردنەوەی ئەو دەنگۆیانە بۆ ئامانجی بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە بۆ قازانج و دەستکەوتی شەخسین. 

جێگای ئاماژەیە، ئەو ڕونكردنەوەیەش دوای ئەوە دێت لەهەندێك لەدەزگای راگەیاندی عەرەبییەوە دەنگۆی بوونی سەربازگەیەكی ئیسرائیلیان لەهەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق