ئوسامە ئەحمەد - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: "لەئێستادا بەتێکڕایی ١٧ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بۆهاووڵاتیان دابین دەکرێت، بەڵام بۆمانگی ئەیلول بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمی خواست لەسەری بەکارهێنانی کارەبا بەتێکڕای ٢٠ کاتژمێر کارەبا بۆهاووڵاتیان دابین دەکرێت.
ئەمساڵ دوای چەژنی نەورۆز بەهۆی زۆر باران بارینەوە ئاستی ئاو لەبەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان لەسنووری پارێزگاری سلێمانی سەرڕێژ بوونی بووهۆی زیاد بوونی کارەبای نیشتیمانی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق