دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
وێنەی پزیشکێکی نەشتەرگەر لە "چین" بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووتەوە کە دەردەکەوێت پاش ئەنجامدانی حەوت نەشتەرگەری یەک لەدوای یەک خەوی لێ کەوتووە.
بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵ، "د. دای یو" پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی لە نەخۆشخانەی لۆنگانگ لە چین، رۆژی دووشەممەی رابردوو خۆی و تیمەکەی ١٠ نەشتەرگەرییان بۆ دانرابوو، پاش ئەنجامدانی ٧ نەشتەرگەری یەک لەدوای یەک و وەرگرنتنی پشوویەک، لەسەر زەوی ژووری نەشتەرگەرییەکە خەوی لێ دەکەوێت.
ئەم وێنەیەی پزیشکەکە بە خێرایی بە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوویەوە و ستایشێکی زۆر کرا و زۆرێک لە بەکارهێنەران بە پاڵەوان وێنایان کرد .
هەروەها دەرباری ئەو روداوە، د. یو روونیکردەوە کە ئەو رۆژە لە کاتژمێری ٨ی بەیانیەوە دەستیان کرد بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکانیان و نزیکەی کاتژمێر ٥ی پاشنیوەڕۆ حەوتەم نەشتەرگەرییان تەواوکرد، ئەو کاتە بڕیاری دا ١٠ خولەک پشوو وەربگرێت، پاش پشووەکە نەشتەرگەرییەکانی دیکەی ئەنجامدا و نزیکەی کاتژمێر ٩ی شەو تەواوبوون پێی وایە پاڵەوان نیە و ئەرکێکی خۆی ئەنجام داوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق