شانۆ دەست بەکاری فۆتۆ مۆدێل دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 31 أغسطس 2019

شانۆ دەست بەکاری فۆتۆ مۆدێل دەکات


دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین 

بۆ یەکەم جار خانمە پێشكه‌شكاری ناسراو، "شانۆ بەکر فه‌ره‌ج" کە دوای هاوسەرگیریەكه‌ی کەم دەردەکەوێت چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکرده‌وه‌.

شانۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، دوای ئه‌وه‌ی ماوەیەکە کەمتر دەردەکەوێت وێنەكانی بڵاوکردۆتەوە و به‌ ستایڵه‌ نوێكه‌ی بۆتە مایەی راکێشانی سەرنجی فانەکانی.

جێی باسه‌، شانۆ كچی هونەرمەند "بەكر فەرەجە" و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٤ شاری سلێمانییه‌ و چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە، جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێر عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕە.


هەروەها شانۆ دوای ماوەیەک لە کاری ڕاگەیاند هاوسەرگیری لەگەڵ "هاوکار یاسین" پەیامنێری کەناڵی ڕووداو کردو دوای هەوسەرگیریەکە لە هیچ کەناڵێک دەرنەکەوتوو و شارەزایان وای بۆ دەچن شانۆ دەست بکات بەکاری فۆتۆ مۆدێلی و تاکو ئێستا شانۆ بەکر هیچ زانیاریکی نەداوە دەربارەی ئەوەی کە ئایە دەست بەکاری ڕاگەیاند دەکاتەوە یان پیشەیەکی تر دەکات.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق