دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگەیاند:" كاتژمێر ۱۰:۱٥ خوله‌كی ئه‌مشه‌و سێشەممە ٢٧ی ئابی ٢٠١٩، ژنێك به‌ناوی "م . ع . ر " له‌دایك بووی ساڵی ۱۹۸۳، پیشه‌ی ژنی ماڵ، خۆی سوتاندووە.
هەروەها ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد ئەو ژنە دانیشتووی قه‌ڵادزێیە لە گه‌ڕه‌كی ئاشتی له لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه به سوتاوی گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی.
هاوکات ئەوەشیان خستۆتەڕوو به وته‌ی دایكی كچه‌كه‌ی نه‌وتی كردووه به‌خۆیدا و دواتر ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه، چونكه باری ده‌رونی ناجێگیر بووه و چه‌ند جارێكیش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر براوه‌ته لای پزیشک.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه ڕێژه‌ی سوتاوه‌كه‌ی زۆره بووە و دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق