چاوان خلیل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوەوە ڕۆژی یەکشەممە ١ی ئەیلولی ٢٠١٩، دەرچوانى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى "خولى یەکەم و دوەم" دەتوانن وشهی تێپەڕ و نهێنی واتە "پاسۆرد و یوزهرنهیم" لە خوێندنگەکانیان وەربگرنەوە.
لەم بارەیەوە "عەباس ئەکرەم" وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند:" دواى هەوڵەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون لە وەزارەت و ناوەندى وەرگرتنى خوێندکاران، توانرا وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) بۆ سەرجەم دەرچوان ئامادەبکرێت و، ئەمڕۆش وشهی تێپهڕو نهێنی، ڕهوانهی وەزارەتى پەروەردە كرا".
هاوکات ناوبراو داوا لە دەرچوانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى بەهەردوو خولى یەکەم و دووەم دەکات لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوەوە سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی وشهی تێپهڕو نهێنی.
وتیشی پێویستە دەرچوان بەباشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئهو "پاسۆرد و یوزەرنەیمه" دەتوانن "زانکۆلاین" پڕبکەنەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق