چاوان خلیل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
کۆچبەرێک دوای ئەوەی مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا بەدەستنەهێناوە هەوڵیداوە بە مەلە بگاتە بەریتانیا، بەڵام لەئاودا خنکاوە.
حکومەتی بەلجیکا رایگەیاند:" لە کەناراوەکانی گوندی زێبروگ تەرمی کۆچبەرێکی عەرەب دۆزراوەتەوە کە تەمەنی ٤٨ ساڵە و ویستوویەتی بە مەلە لە فەرەنساوە بپەڕێتەوە بۆ بەریتانیا"٠
هاوکات کۆچبەرەکە بە رەچەڵەک عێراقییە، چاکەتێکی مەلەوانی کە لە دەبەی پلاستیکی بەتاڵ دروستکراوە لەبەریدا بووە و جانتایەکی بچووکی پێوە بووە کە تێیدا ناسنامە و بەڵگەنامەکانی هەڵگرتووە.
لەم بارەیەوە، ئاژانسی هەواڵی "بەلگا" رایگەیاندووە، تەرمی کۆچبەرەکە لە رۆژی هەینی ٢٣ی ئابی ٢٠١٩، لەلایەن کەشتیوانێکەوە دۆزراوەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە هەزار و ٤٥٠ کۆچبەر لەنێو دەریاکاندا لەلایەن حکومەتەکانی فەرەنسا و بەریتانیاوە رزگارکراون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق