لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کۆدەبنەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 1 أكتوبر 2019

لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کۆدەبنەوە


گەیلان جاسم ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین

ئەمڕۆ سێشەممە ۱ـی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹، لایەنە سیاسییەکانی كوردستان، بە مەبەستی دیارکردنی سەرۆک و لۆگۆی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی لە شاری سلێمانی کۆدەبنەوە.

شایەنی گرینگی پێدانە، ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی ڕابردوو، میکانیزمی کارکردنی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ناوچە کوردستانییەکان دیاریکرا.

جێگای باسە، هەموو لایەنە بەشدار بووەكان لە هاوپەیمانی کوردستانی، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆدەبنەوە و بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لایەنە سیاسیەکان سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی و لۆگۆی هاپەیمانیەتییەکە دەستنیشانبکەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق