دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، زیاتر لە یەك تەن جگەری مریشك لەناوبرا، كە بە نیازبون بە نھێنی ھاوردەی ھەرێمی كوردستانی بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، "رێکەوتى ۳۰ـی ئەیلولی ۲۰۱۹، لەلایەن لیژنەی تایبەت بە لەناوبردنی باری قاچاغ و نەشیاو، کە پێکهاتبوون لە نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و بەڕێوەبەرایەتی گومرگ و یاریدەدەرێتی ئاسایش و پۆلیسی گومرگ هەستان بە لەناوبردنی بڕی زیاتر لە یەك تەن و ۳۰۰ کیلۆگرام جگەری مریشک".
ئاماژە بەوەشکراوە، نیازیان هەبوو جگەرەکە بەشێوەی نهێنی هاوردەی هەرێمی کوردستانی بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ رونیشیکردەوە، هاوردەکردنی جگەر رێگەپێدراونییە و هەربۆیە دەستی بەسەرداگیرا و دوای رێکارەیاساییەکان لەلایەن لیژنەی ناوبراوەوە کاری لەناوبردنی بۆ ئەنجامدرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق