سەندیکای دەرمانسازان داواکاریەک ئاراستەی دەرمانسازان دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 1 أكتوبر 2019

سەندیکای دەرمانسازان داواکاریەک ئاراستەی دەرمانسازان دەکات


نور ئەحمەد - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین

سەندیکای دەرمانسازان لقی هەولێر لە نووسراوێکدا رایگەیاند: "ئەو دەرمانسازانەى کە لەدەرمانخانەکان کاردەکەن و زمانى کوردى نازانن بەشدارى خولى زمانى کوردى بکەن.

لە نوسراوەکەی سەندیکای دەرمانسازان داهاتووە: "بەمەبەستى باشتر ڕوونکردنەوەى بەکارهێنانى دەرمان بۆ نەخۆش و وەڵامدانەوەى نەخۆش بەشێوەیەکى دروست، پێویستە لەسەر ئەو دەرمانسازانەى کە لە دەرمانخانەکان کاردەکەن زمانى کوردى بزانن.

ئەم بریارەی سەندیکا دەگەرێتەوە بۆ ئەو هۆکارەی کە لەزۆربەی دەرمانخانەکانی هەولێر دەرمانسازی عەرەب کاردەکەن، ئەمەش وای کردووە کە کریاران کەمتر لە بەکارهێنانی دەرمان بزانن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق