دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
له كۆبوونه‌وه‌یکدا کە ئه‌مڕۆ ۳ سێشەمە رێکەوتی ۱ـی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڕیار درا به ده‌ستنیشانكردنی عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری پێشووتری كه‌ركووك به سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی ده‌ستنیشان كرا.
لایەنە سیاسییەکانی هه‌رێمی كوردستان بە مەبەستی دیارکردنی سەرۆک و لۆگۆی قه‌واره‌ی هاوپەیمانی کوردستانی لە گردی زەرگەتە لە باره‌گای سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی کۆبوونه‌وه.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دوای ئه‌وه دێت، كه رۆژانی شەممە و یەکشەممەی سه‌ره‌تای ئەم هەفتەیە لایەنە سیاسییەکان لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و لەسەر میکانیزمی کارکردنی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ناوچە کوردستانییەکان رێککەوتن.
ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە ۱ - ٤-۲۰۲۰ ئەنجامدەدرێت لایەنە كوردستانییەكان لەسەر ئەوە رێككەوتوون لە سنووری پارێزگاكانی كەركووك، نەینەوا، دیالە، سەلاحەدین، بە لیستی ھاوبەش بەشداری ھەڵبژاردنەكە بكەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق