دیار شکری ـ ناوەندی ھەواڵ ـ نوێ ژین
قایمقامیەتی سلێمانی لیژنەیەک بۆ پاراستنی خانووە کۆنەکانی سلێمانی پێکدەهێنێت، سنوور بۆ حەوت گەڕەکی کۆنی سلێمانی دیاریدەکات و ناویان دەنێت "شارە کۆنەکە".
رێباز مەحموود، سەرۆکی لیژنەکەی قایمقامیەت راگەیاند "لیژنەکەمان رۆژانە سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن کە خانوی کۆنی تێدایە و پێویستە لە رووخان و رووخاندن بپارێزرێن".
لیژنەکە لە شەش کەس پێهاتوون، رۆژانە سەردانی ئەو خانووانە دەکەن کە دەبێت بپارێزرێت لە روخاندن، هەر خانویەکیش روخێندرابێت تاوەکو دوو ساڵ ناتواندرێت بینای نوێی لەسەر دروستبکرێت.
ئەو حەوت گەڕەکە کۆنەی سلێمانی بریتین لە (سابونکەران، مەڵکەندی، سەرشەقام، دەرگەزێن، کانی ئاسکان، خانووە قوڕەکان و جوولەکان) کە لە شەش هەزار و ۲۰۰ خانووی کۆن پێکهاتبوون، بەڵام لەو ژمارەیە تەنها ۲۰۰ خانوویان ماونەتەوە کە یەکێکیان خانووی شێخ مەحموودی حەفیدە کە دەکەوێتە گەڕەکی مەڵکەندییەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق