دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە ۲۸ـی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹ پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەڵوەشاندنەوە و پارێزگارەكانی دەستكراوە كرد لە ئیدارەدانی پارێزگاكان.
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لە كۆبونەوەی خۆیدا دەنگیدا لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق جگە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.
هەر لەو دەنگدانەدا پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا، پارێزگارەكان دهستكراوهبن لە بهڕێوبردنی كاروباره دارایی و كارگێڕییهكان پارێزگاكانیان تا ئەو كاتەی هەڵبژاردنی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجام دەدرێت.
هەر بەگوێرەی بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق، پارێزگارەكان كاری ئهنجومهنی قهزا و ناحییهكانیش رادهپهڕێنن.
ئەم بڕیارەی پەرلەمانی عێراق لە كاتێكدایە كە ماوەی چەندین رۆژە خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەشێك لە شارەكانی باشورو ناوەڕاستی عێراقی گرتوەتەوە و خۆپیشاندەران چەند دروشمێكیان بەرزكردوەتەوە لەوانە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و حكومەتی عێراق و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێ لە عێراق.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق