بەشار ئەسەد: ئەردۆغان کارێکی بێ ئەخلاقی دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 28 نوفمبر 2019

بەشار ئەسەد: ئەردۆغان کارێکی بێ ئەخلاقی دەکات


مەریوان حکیم - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین

بەشار ئەسەد سەرۆکی رژێمی سووریا هێرش دەکاتە سەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا و دەڵێت ئەردۆغان رێزی خۆی ناگرێت.

بەشار ئەسەد سەرۆکی رژێمی سووریا لەدیمانەیەکدا بۆ ڕۆژنامەی(باری ماچ)ی فەرەنسی ڕایگەیاندووە: "ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەوڵی سووکایەتیکردن بە ئەوروپا دەدات بەهەڕەشەکردنی ناردنەوەی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ ئەوروپا.

لە دیمانەکەدا وتیشی "کارێکی بێ ئەخلاقی دەکات و رێزی خۆی ناگرێت.

سەرۆکی رژێمی سووریا دووپاتی کردووەتەوە "کە ئازادکردنی چەکدارێکی توندڕەو بۆ ئەوەی خەڵک بکوژێت کارێکی بێ ئەخلاقییە.

ئەمە لەکاتێکدا پێشتر سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاندبوو "چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش دەنێرێتەوە وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا و وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەش ژمارەیەک چەکداری دەستگیرکراوی ناردەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق