بەهادین حسن ـ ناوندی هەواڵ ـ نوێ ژین
پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر هاوڵاتیه‌ك له ماوه‌ی مانگێك پێوه‌ری ئاو و پێوه‌ری كاره‌با نه‌به‌ستێت لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و به پێبژاردن سزا ده‌درێت.
فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر ئەمڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتودا هه‌ڵمه‌تی نه‌هیشتنی زێده‌ڕۆیی كاره‌با ده‌ست پێده‌كه‌ن ماوه‌ی مانگێك مۆڵه‌ت به هاوڵاتیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ری كاره‌با و پێوه‌ری ئاو ببه‌ستن.
ئاماژەی بەوەشکرد هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره نه‌بێت و له‌و ماوه‌یه پێوه‌ره‌كانی ئاو و كاره‌با نه‌به‌ستێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و به پێبژاردن سزا ده‌درێت.
پارێزگاری هه‌ولێر باسی لەوەشکرد، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به پاڵپشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆ جێبه‌جێده‌كرێت، ده‌بێت سه‌رجه‌م زێده‌ڕۆییه‌كان هه‌ڵبگیرێن، چونكه نزیكه‌ى (35% )ى كاره‌با به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات، بۆیه ده‌بێت ئه‌و به‌هه‌ده‌ردانه نه‌هیڵن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق