ئێران لەسەر سوتاندنی کونسوڵخانەکەی لە نەجەف هاتە دەنگ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 27 نوفمبر 2019

ئێران لەسەر سوتاندنی کونسوڵخانەکەی لە نەجەف هاتە دەنگ


دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین 


وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی سوتاندنی کونسوڵخانەی لە نەجەف، باڵیۆزی عێراقی بانگهێشت کرد و داوای لێپرسینەوەی لە ئەنجامدەرانی روداوەکە و پاراستنی گیانی کارمەندانی دیپلۆماسی وڵاتەکەی لە حکومەتی عێراق کرد.


ئێواری دوێنی ۲۷ـی تشرینی دوومی   ۲۰۱۹ دوای تەقەکردن و کوشتنی شەش خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی عێراقەوە، خۆپیشاندەران کونسوڵخانەی ئێرانیان لە نەجەف سوتاند.

سەرچاوەیەکی ئەمنیش لە نەجەف بە میدیاکانی راگەیاند، لە کاتی هەڵکوتانە سەر کونسوڵخانەکە لەلایەن خۆپیشاندەران، پۆلیس بۆ بەرپەرچدانەوەیان تەقەی لێکردون و لانیکەم ۳۳ کەس برینداربوون، بەڵام ستافی کونسوڵخانەکە هیچ زیانێکی گیانیان بەرنەکەوتوە و لە دەرگای پشتەوەی کونسوڵخانەکەوە رزگارکراون.


لە کاردانەوەی سوتانی کونسوڵخانەکەشی لە نەجەف، عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، تاران ئیدانەی هێرشەکان دەکات و داواش لە حکومەتی عێراق دەکات بە ئەرکەکانی خۆی لە پاراستنی کارمەندانی دیپلۆماسی و شوێنە دیپلۆماسییەکان هەستێت.


جێگای ئاماژە پێدانە، لەسەر هەمان بابەت بانگهێشتی باڵیۆزی عێراقیان لە تاران کردوە  و ناڕەزایی وڵاتەکەیان بەرامبەر سوتاندنی کونسوڵخانەی ئێران پێڕاگەیاندوە، داواشیان لە حکومەتی عێراق کردوە ئەنجامدەرانی روداوەکە بە سزای خۆیان بگەیەنێت

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق