ساکارفارس ـ زانیاری ـ نوێ ژین
لە داھێنانێکی زانستی سەرنجراکێشدا،جووتیارانی رووسیا
لە تاقیکردنەوەیەکدا چاویلکەی جیهانی خەیاڵییان لە چاوی مانگاکانیان کرد. پاشان لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم کارە سوودی بۆ مانگاکان و خاوەنەکانیان هەیە.
بە گوێرەی تۆڕی هەوالی ئەمریکی، جووتیاران لە دوای ئەم هەنگاوەوە هەوڵ دەدەن کارێک بکەن مانگاکانیان هەست بە حەوانەوە بکەن، ئەوەش دەبێتە مایەی ئەوەی باری دەروونی و تەندروستییان باشتر ببێت، هەروەها بەرهەمی شیریشیان زیاد ببێت.
ئەو چاویلکانەی جووتیاران بۆ مانگاکانیان بەکاری دێنن جیاوازە لەو چاویلکانەی مرۆڤەکان بەکاری دەهێنن، ئەوەش بەپێی چۆنیەتیی کەلەسەری مانگاکان. مانگاکان دەتوانن لەڕێی ئەو چاویلکانەوە دیمەنی سروشتیی سەرنجڕاکێش و رووبەری کراوەی سەوز ببینن.
بەگوێرەی وەزارەتی کشتوکاڵ و خۆراکی رووسیا بێت:" ئەو چاویلکانە بوونەتە مایەی ئەوەی رێژەی دڵەڕاوکێ لای ئەو ئاژەڵانە بەشێوەیەکی بەرچاو داببەزێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق