مریوان حکیم- ناوەندی هەواڵ- نۆێ ژین
درەنگانی شەوی ڕابردوو لە نزیک گەرەکی عەرفەی شاری کەرکووک ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دوای ئەوەی کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدا پێنج گەنجی شێلا کە بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە دوانیان گیانیان لە دەستدا.
دوای ڕەوانەکردنی بریندارەکان بۆنەخۆشخانەی شاری کەرکوک بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە دووان لەوگەنجانە گیانیان لەدەست داوە سێ لەبریندارەکان لەژێر چاودێری چڕدان لەنەخۆشخانەی شاری کەرکوک .
ناوی قوربانیانی ڕووداوەکە:
نبز عاصي علي لە دایک بووی 1996
احمد شیخە احمد لە دایک بووی 1997
محمد عەبدولوەهاب لە دایک بووی 1995
بەداخەوە هەریەک لە مانە گیانیان لە دەستدا:
هاوكار بکر عمر لە دایک بووی 1995گیانی لەدەست داوە
دەوران نوزاد لە دایک بووی 1994گیانی لەدەست داوە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق