لەم ناوچەیەیی کوردستان داعش هێرشی دەستپێکرد - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 27 أكتوبر 2019

لەم ناوچەیەیی کوردستان داعش هێرشی دەستپێکرد

نوێ ژین:

لە ناوچەی نەفتخانە لە نزیک قەزای کەڵار داعش هێرشی کردە سەر چەکدارانی حەشدی شەعبی.

سەرچاوەیەک بەنوێ ژین میدیای ڕاگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر بازگەیەکی لیوای یەکی حەشدی شەعبی لە ناوچەی نەفتخانەی نزیک لە کەڵار و شەر و پێکدادان لەنێوانیان دەستیپێکردووە.

وتیشی" بەهۆی شەرەکەوە دوو چەکداری هێزەکانی حەشدی شەعبی کوژراون و یازدەی تریش بریندارن.

ئاماژەشی بەوەدا، لەبەرامبەریشدا چەکدارانی داعش زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە و تانوسینی ئەم هەواڵەش شەڕ بەردەوامی هەیە.

ئەمە لەکاتێکدایە" ئەمڕۆ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی ڕێکخراوی تیرۆرێستی داعشی ڕاگەیاند".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق