بۆ یەکەمین جار ئەمەریکا تووشی ئەو قەرزە بۆتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 2 نوفمبر 2019

بۆ یەکەمین جار ئەمەریکا تووشی ئەو قەرزە بۆتەوە



شوان امین ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین

بە گوێرەی داتاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا" قەرزی حکوومی وڵاتەکە ئاستی ۲۳ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، ئەوەش یەکەم جارە لە مێژووی خۆیدا ئەو ئاستە تۆماربکات"

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە سەرەتای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ-ەوە قەرزی حکوومی بە رێژەی ۱٦% زیادیکردووە، لە کاتێکدا ئەوکات ۱۹.۹ ترلیۆن دۆلار بوو".

 ئاشکراشکراوە" زیادەی تێچووی قەرز و سوودی بانکی هۆکاری ئەو ئاستە بەرزەی کۆی قەرزی ئەمەریکایە، کە بۆ بودجەی وڵاتەکەشی قەرزکردووە، بە جۆرێک لە ساڵی دارایی ۲۰۱۹حکوومەتی ئەمەریکا ۳۷٦ ملیار دۆلاری بۆ تێچووی سوودی سەر قەرزەکان تەرخانکردبوو، هاوکات کۆی گشتی کورتهێنانی بودجەش لە ساڵی ۲۰۱۹ گەیشتووەتە ۹۸٤ ملیار دۆلار".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق