دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
شه‌ڕوپێكدادان له ڕۆژئاوای کوردستان به‌رده‌وامه و هه‌سه‌ده‌ش ئاشكرای ده‌كات له ۲٤ سه‌عاتی ڕابردوودا ٥۸ سه‌رباز و چه‌كداری سه‌ر به توركیا كوژراون.
ئه‌مڕۆ ۲ـی تشرینی دووەمی ۲۰۱۹ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماری شه‌ڕه‌كانی ۲٤ سه‌عاتی ڕابردووی نێوان گروپه چه‌كداره‌كان و شه‌ڕڤانان بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگەیاند، له‌و هه‌رێمانه‌ی ئاگربه‌ستی تێدا ڕاگه‌یه‌نراوه، سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كان چه‌ند هێرشێكیان ئه‌نجامداوه، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ش ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه‌و شه‌ڕی قورس ڕوویداوه.
ئاماژەیان بۆ ئەوەش کرد سوپای توركیا هێرشی كردۆته سه‌ر گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری زرگان و ته‌ل ته‌مر له ئه‌نجامدا ٥۸ سه‌رباز كوژراون و ۱۰ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش له‌ناو براون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق