تەقینەوەیەک لە گرێ سپی ڕوویدا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 2 نوفمبر 2019

تەقینەوەیەک لە گرێ سپی ڕوویدا


ھۆزان احمد - ناوەندی ھەواڵ- نوێ ژین


ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە۲ ـی تشرینی دووەمی ۲۰۱۹  تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی گرێ سپی لە باکوری سوریا روویدا، بەوتەی سەرچاوە ناوخۆییەکان ١٠ کەسی سڤیل گیانیان لە دەستداوە.


بەپێی چەند زانیاریەک کە دەست نوێ ژین کەوتوون " تەقینەوەکە لە ناو بازاڕێکی قەرەباڵخ و لەکاتی سەرقاڵی خەڵک بەکاری رۆژانەیان لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوەوە روویداوە.


هەروەها جیا لە کوژرانی ئەو ١٠کەسە، ژمارەیەک کەسی دیکە برینداربوونە و سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.


تەقینەوەکە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو بووە، جیا لە زیانی گیانی ، زیانێکی زۆری ماددی بە دووکان و شوێنە بازرگانییەکان و  بازارەکە گەیاندووە، پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانیان بەرزتر بێتەوە.


گرێ سپی ، دەکەوێتە سەر سنووری نێوان تورکیا و سوریا و لە ژێر کۆنترۆڵی میلیشیا چەکدارییەکانی سەربە تورکیایە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق