ژیان دەربەندی ــ ناوەند هەواڵ ــ نوێ ژین
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ "حەسەن زەینلعابدین"، قایمقامی قەزای خورماتو لەلایەن دەستەی دەستپاکی سەلاحەدینەوەدەرچووە بەگوێرەی زانیارییەكان لەئێستادا شارەكەی جێهێشتوە.
ئەندامی ئەنجومەنی قەزای خورماتوو، کەنەی ویست ناوی ئاشکرابکرێت ڕایگەیاند،"فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی قائیمقام له‌رێی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی سه‌ڵاحه‌دینه‌وه گه‌یشتوه‌تە دەستمان، كاتێك هێزه ئه‌منییه‌كانیش راسپێردراون بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كه، هه‌ریه‌ك له قائیمقامیه‌ت و دواتر ماڵه‌كه‌یان پشكنیوه به‌ڵام نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه"
هاوکات قائیمقام ۲۰ ڕۆژ مۆڵەتی وەرگرتوە لەئێستادا گەڕاوەتەوە بۆ بەغداد کەشوێنی نیشتەجێی بونی خۆیەتی.
هەروەها وتی ناوبراو تۆمه‌تباركراوه به‌پێی مادده‌ی "۳٤۰"ی یاسای سزادانی عێراقی، تاوانباربه‌ر له‌وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سه‌ڵاحه‌دین بوه و تۆمەتبارکراوە بەچەند دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق