زیاد خەسرۆ-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
لە ئەنجامی هێرشەکەی شەوی رابردوو داعش بۆ سەر کوڵەجۆ، موقەدەم سمکۆ عەلی، بەڕێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهیدبوو.
شه‌وى رابوردوو چه‌كدارانى داعش به هاوه‌ن و قه‌ناس هێرشیان كرده‌سه‌ر ناحیه‌ى كۆڵه‌جۆى سه‌ر به كفرى كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگاى كه‌لار بۆ جه‌له‌ولا،و بەوهۆیەشەوە بەڕێوەبەری بنکەی ئاسایشی کوڵەجۆ دوای برینداربوونی بەسەختی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار لەسلیمانی کراو بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی ئاسایشی گەرمیان راگه‌یاند: له په‌لاماره‌كه‌ی شه‌وی رابوردووی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایشی كوڵه‌جۆ سێ كارمه‌ندی ئاسایش شه‌هیدبوون و یەکێکیان مقه‌ده‌م سمكۆیه كه به‌ڕێوبه‌ری یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی كوڵه‌جۆیه و دوای برینداربوونی به‌سه‌ختی له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی شه‌هیدبوو".
هاوکات سەرجاوەیەکیش لە نەخۆشخانەی کەلاریش ڕایگەیاند: لەکاتی چوونی هێزەکانی ئاسایشی سنورەکە بۆلێکۆڵینەوە بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا تەقیوەتەوە لەوکاتەشدا بەچەکی جۆری قەناس تەقە لە هێزەکانی ئاسایش کراوەو بەوهۆیەشەوە پێنج کارمەندی ئاسایش و دوو منداڵ و ژنێک بریندارن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق