لێزان ژیار سرێشمەیی_ناوەندی ھەوڵ نوێ ژین
به‌بۆنه‌ی كۆتایهاتنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی یەکێتییەکان دەکەم. پیرۆزبایی له كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كان ئه‌كه‌م هه‌روه‌ك پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی ئه‌و كاندیدانه‌ش ئه‌كه‌م كه نه‌یانتوانی بگه‌نه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه سه‌رجه‌متان به ئه‌ندامی به‌وه‌فا و سه‌ركه‌وتووی یه‌كێتیی ئه‌زانم، هه‌میشه پشتگیری منتان هه‌یه، دڵنیابن ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به جوانی ببرێت به‌ڕێوه، ئه‌وا جێگه‌ی ھەموومان ئه‌بێته‌وه.
سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه متمانه‌یان به من به‌خشی.
ئه‌مه‌وێت پیرۆزبایی له سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بكه‌م، هیوادارم پێكه‌وه به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی یه‌كتر ئه‌م حیزبه زیاتر به‌ره‌وپێش ببه‌ین.
من له‌سه‌ر وه‌عدی خۆم به‌رده‌وامبووم و له‌سه‌ر داواكاری هه‌ڤاڵانم، هیچ جۆره ته‌وافوقێكم قبوڵ نه‌بوو له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌ن و كه‌سێكدا و ڕاستگۆ بووم به‌رامبه‌ر كادیران و لایه‌نگرانی یه‌كێتی.
هه‌روه‌ك چۆن له كۆنگره‌دا باسم كرد، من ده‌نگم نه‌دا چونكه سه‌رجه‌م كاندیده‌كان به خوشك و برای خۆم ئه‌زانم به‌بێ جیاوازی.
له كۆتاییدا، چاوه‌ڕێی داهاتوویه‌كی گه‌شم بۆ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و پاراستنی ڕێبازی مام جه‌لال.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق