نووسەرێکی دیاری کەرکوک دۆخی ئێستای کورد بە قــەیــرانــی ئینتما ناودەبات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 26 ديسمبر 2019

نووسەرێکی دیاری کەرکوک دۆخی ئێستای کورد بە قــەیــرانــی ئینتما ناودەبات


مریوان حکیم- ناوەندی هەواڵ- نوێ ژین 

تەها تەیفور:نوسەروڕۆشنبیری دیاری کەرکوک لەئاکاونتی تایبەتی خۆی بەدڵێکی بڕەوە نووسیوێتی، 
زۆر سەیرە بەلامەوە میلەتێک ئەو هەموو قوربانی دان و بەش مەینەتیەی بەسەردا هاتبێت و بە هەزاران گوندی وێران بوبێو ئەنفالی بینیبێ و کیمیا باران کرابێ و تەرحیل کرابێ و پەند و وانەیەکی ئائەلەمانەوەر نەگرتبێ.

 هەموو دەرفەتە زێڕینەکانی لەدەست خۆی دابێ و بێهیوایەکی زۆر لەلای تاکەکانی میلەت درووست بوبێ و تاک لە قەیرانی بێ ئینتیمایدایە.

نوسەر درێژە بەبابەتەکە دەداو دەڵێ سەرکردەکانی ئەم بەشەی کوردستانی عێراق واپێدەچێ مێشێ میوانیان نەبێ، لەو بێسەروبەریەی بەغدا و شپرزەی نێو ماڵی عەرەب هێشتا هەڕەشەی نەمان لە ئێمە دەکەن ،ئەی خودایە ئەبێ ئەم سەرکردانەی کورد چەندە بێ باک بن وا هیچ شتێ بەهەند وەرناگرن و ئەو دابڕانەی نێو ماڵی کوردیش سەرباری خەمەکان و قەیرانی ئینتیما بۆ..؟

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق