بەهۆی داڕمانی ڕێگایەکی سنووری پارێزگای هەولێر هۆشداریی دەدرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 27 ديسمبر 2019

بەهۆی داڕمانی ڕێگایەکی سنووری پارێزگای هەولێر هۆشداریی دەدرێت


بەهادین حسن ـ ناوندی هەواڵ ـ نوێ ژین

بەهۆی بارانبارینەوە بەشێک لە شاخێکی سەر ڕێگایەکی سەرەکی سنووری شاری سۆران دادەڕمێ و پۆلیسی ناوچەکەش هۆشداریی دەداتە شۆفێرانی ڕێگاکە.

(رائید دلاوەر لەتیف)گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند: "بەهۆی هەڵکەوتەی سنوورەکەمان و بوونی ناوچەی شاخاوی، زۆرجار لە کاتی بارانباریندا لە هەندێک شوێن داڕمان یاخود ڕۆچوون ڕوودەدات و دەبێتە هۆی داخستنی ڕێگاکان، بۆیە پێویستە شۆفێران هۆشیاربن، لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکانیان".

گوتیشی: "ئەمڕۆ هەینی ئاگادار کراینەوە، کە بە هۆی داڕمان و رووخانی پلێتەکانی زەوی خۆڵ و بەرد هاتۆتە سەر ڕێگای لۆفەکانی سەری بەردی له ڕێگای سەرەکی سیدەکان، بۆیە پێویستە شۆفێران هۆشیاربن، تا گەیشتنی تیمەکانی ڕێگاوبان و لابردنی بەربەستەکان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق