شمال جمال ـ هەواڵ ـ نوێ ژین
پڕۆڤیسۆر دکتۆر فەرهاد پیرباڵ له بەرنامەی "ئەڤین ژن و ژیان" بانگێشت دەکرێت بەلام وەکو خۆی دەلێت ڕێگایان پێنەدام پڕۆگرامەکە تەواو بکەم و دەرکرام بۆیە بەفەرمی سکاڵای یاسایی لەسەر نێت تیڤی تۆمار دەکات و دەڵێت لە پڕۆگرامەکەی ئەڤین ئاسۆ بەشێوازێکی ناشرین دەرکرام و بەبێ ئەوەی هیچ هەلەیەکم هەبێ یان تەشهیرکردن بە هیچ کەسێک هەلسان بەکۆتایی پێهێنانی بەرنامە .
شایەنی باسە :" نێت تیڤی هەر لەم بارەشەوە دێتە دەنگ و ڕوونکردنەوەیەک دەدات ،
دەقی ڕوونکردنەوەکە : " دوای ئەڵقەی رابردووی پرۆگرامی "ئەڤین ژن و ژیان" هەندێک دەنگۆی نابەجێ لەسەر نێت تیڤی بڵاوکراونەتەوە کە دەچنە قاڵبی ئەو زنجیرە هەوڵە بێ ئەنجامانەی کە ئامانجیان زڕاندنی ناوی کەناڵەکەمانە..
وتیشی :" ئێمە لە نێت تیڤی تەواوی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە، ئەو بەڕێزەی میوانی بەرنامەکە بوو هیچ قسەیەکی نەشیاوی بەرامبەر نەکراوە و هیچ کارمەندێکی نێت تیڤی هەڵسوکەوتێکی ناشایستەی بەرامبەر ئەو کەسە بەڕێزە ئەنجامنەداوە، تەنیا ئەوە نەبێت کە لەبەر پەیوەستیمان بە بەڵێنمان بە بینەرانمان ناچاربووین کە دوای تەواوبوونی بڕگەی بەڕێزیان بەردەوامی بە بڕگەکانی دیکەی بەرنامەکە بدەین، ئەوەی شارەزای کۆنسێپتی "ئەڤین ژن و ژیان" بێت بەباشی لەوە تێدەگات کە بەرنامەکە چەند بڕگەیەکە و هەموویان تەواوکەری یەکدین.
هەموو مرۆڤێک لای ئێمە رێزلێگیراوە و هەمیشە هەوڵمانداوە نێت تیڤی بکەینە سەکۆی گەیاندنی دەنگی بێ نەوایان، هەمیشە پاڵپشت و داکۆکیکاری سەختی هەموو ئەو بەڕێزانە بووین کە ویستوویانە لە نێت تیڤییەوە بەرگری لە ماف و ئازادییەکانیان بکەن.
ئەوەی روودەدات هەوڵێکی دیکەی نەزۆکە بۆ لەکەدارکردنی کەناڵەکەمان کە دەمێکە بە قووڵی چووەتە نێو دڵ و ماڵی خەڵکی کوردستان، بێدەنگی ئێمە لە ئاست هەموو ئەو هەوڵانەش سەرقاڵی زۆرمانە بە پلان و پرۆگرامە نوێیەکانمان لە پێناوی نوێبوونەوەی زیاتر و خزمەتکردنی زیاتری بینەرانی خۆمان.
لەکۆتایشدا وتی :" هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە کە هەمووان رێزلێگیراو و گەورەن لای ئێمە، کارمەندانی نێت تیڤیش رۆڵەی کۆمەڵگەی کوردستانن و بەڵێنیان بە خۆیان و کەناڵەکەیان داوە بەردەوام لە خزمەتی بینەراندا بن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق