بەهادین حسن ـ ناوندی هەواڵ ـ نوێ ژین
ناز جوندی وشەیەک ئینگلیزی نەدەزانی کاتێک هەشت ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ دایک و باوکی وەکو پەنابەر چووە بەریتانیا، بەڵام ئێستا لە زانکۆی کامببریج پزیشکی دەرمانسازیی دەخەوێنێت.
نازی 18 ساڵ تەنها پزیشکیی هیوا و خەیاڵی نییە، بەڵکو دەیەوێت رۆژێک بچێتە ناو سیاسەت و بشبێت بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا.
ئەم خاتوونە کوردە لەگەڵ دایک و باوکی ساڵی 2001 بەهۆی جەنگی سووریا، شاری حەلەبیان بەرەو ئەوروپا جێهێشت.
لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی دەیلی مەیل، ناز دەڵێت: "لێرە لە کامبریج زۆر پشتگیرم دەکرێت، حەزیش دەکەم رۆژێک بچمەوە حەلەب و لەوێ کار بکەم".
دەشڵێت: "سەرەڕای خوێندنەکەم، حەز بە سیاسەتیش دەکەم، رەنگە رۆژێکیش ئەوە هەڵبژێرم و ببمە سەرۆک وەزیران".
دایک و باوکی ناز دەڵێن، سەرکەوتنی کچەکەیان و وەرگرتنی لە لایەن زانکۆی کامبریج، خۆشترین رووداوی ژیانیانە.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق