دەریا هەرکی - تەندروستی - نوێ ژین.
هەندێ لەو نیشانانەی دەتوانرێت لەڕێگەیەوە بزانرێت چ ڤیتامینێک لە جەستەدا کەمە پێویستە کۆمەلێک خۆراک بخۆیت بۆ ئەوەی جێگەی ئەو ڤیتامینانە بگرێتەوە لەوانەش :-
١- ئەگەر هەوکردنی بەردەوامت هەبوو بە تایبەتی لە بەشەکانی سەرەوەی ئەندامی هەناسە , دەرکەوتنی برین لە دەم , شەو کوێری , وشکبونەوەو قڵیشاوی پێست , واتای یەوەیە ڤیتامین A کەمە لە جەستەدا.
ئەو خۆراکانەی پێویستە لەو کاتەدا بەکار بهێنرێت پەنیر , شیر , کەرێ , ڕوەکەکان وەک سپێناخ , کاهوو , کەلەم , گێزەر , تەماتە وەهەروەها شەربەتی پرتەقالیش.
٢- لە کاتی هەستکردن بە ماندوویی بەردەوام , نەبوونی تەرکیز , قلیشانی لێوەکان , حەساسیەت بە ڕۆناکی , دلە ڕاوکێی بەردەوام , ئارەقکردنەوە , واتای ئەوەیە ڤیتامین B کەمە.
پێویستە خومرە , گۆشت , جگەر, زەردێنەی هێلکەو سەوزەوات , میوە , سپێناخ , کەلەم , گێزەر بخورێت.
٣- گەر بەردەوام هەستت بە سەرما کرد , یان خوێن بەربوونی پووک , ساڕێژ نەبوونی برین بە ئاسانی , لەو کاتەدا تۆ ڤیتامین C کەمە لە جەستەدا.
پێویستە جگەر , شەربەتی لیمۆ , پرتەقال , شلیک , توور , سێو , کەلەم , مەعدەنووس , تەماتە بخورێت.
٤- گەر ئازاری جومگەکانت هەبوو ڤیتامین D کەمە .
پێویستە ماست , زەردێنەی هێڵکە , وەستان لە بەردەم تیشکی خۆر باشترین چارەسەرە.
٥- ئەگەر هەستت بە ماندووبون کرد لە کەمترین جوولە و برینەکانت بەهێواشی ساڕێژبوون ئەوا ڤیتامین E کەمە لە جەستەدا.
پێویستە سەوزە گەلایەکان وەکو جەرجیر , مەعدەنووس , سپێناخ , گەنم , زەیتی گەنمە شامی بەکار بهێنرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق