نوسینێکی شێرکۆعبداللە چەمچەماڵێکان نیگەران دەکات. - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 30 ديسمبر 2019

نوسینێکی شێرکۆعبداللە چەمچەماڵێکان نیگەران دەکات.


مریوان حکیم- ناوەندی هەواڵ- نۆێ ژین 

نوسەروو ڕەخنەگر دکتۆر شێرکۆ عەبداللە:لەنوسینێکدا دەنوسێ چەمچەماڵێکان بەشەڕە ئارپیچی دەڵێن دەمەقاڵێ ئەم نوسینە هەرزووکاردانەوەی زۆیربەدوای خۆیدا دەهێنێت بەجۆرێک هێرشی زۆر لەشۆسیال میدیادەکرێتەسەر لەلایەن دانشتوانی شاری چەمچەماڵەوە .


ئەم دێڕە نوسینەی قایمقامیەتی شارەکە و نوسەران و چالاکوانانی چەمچەماڵی نیگەران کردوە و لە راگەیەندراوێکدا قایمقامی چەمچەماڵ دەڵێ  " ئەم دێڕە سوکایەتیە بە پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوان.

هەروەها دەشڵێت "ئەوئارپیچیە لە شانی پێشمەرگەکانمانە کە لەرابردوودا پارێزەری کوردستان بووە و بەرامبەر بەعس و لە ئێستاشدا شەڕی داعشی پێدەکەن هەروەها ئاماژەش بەوە دکات کەئەگەر شێرکۆ عبداللە داوای لێبوردن نەکات سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەینْ

لەم بارەیەوە جەزاشێخانی شاعیروو چالاکوانی دیاری چەمچەماڵ بەنۆێ ژین میدیای ڕاگەیاند "بەگشتی خەڵکی بەشەرەفی چەمچەماڵ لەو ڕستەیەیی دکتۆر شێرکۆ بێتاقەتن ،تێناگەم بۆچی بەناوی تەنزەوە هێرش دەکاتە سەرشارێک چەمچەماڵ ،کۆڵان و گەڕەکێکی نیە شەهیدێکی نەدابێ لەپێناوی ئەو نیشتیمانەی کە دکتۆر شێرکۆ لەسەری دانیشتووە.

جەزا شێخانی زیاتر بۆنۆێ ژین دەدوێو دڵێ" گەر دکتۆر شێرکۆ لەوتەکانی پەشیمان نەبێتەوەو داوای لێبوردن لەخەڵکی بەشمەینەتی ئەم شارەنەکات ئەوا وەک ڕۆشنبیروو نووسەرانی ئەم شارە ڕێکاری یاسای لەدژ دەگرینەبەروو سکاڵای لەسەر تۆماردەکەین .

دکتۆتۆر شێرکۆ نوسەرو زیاتر بەنوسەرێکی ڕەخنەگربەناوبانگەو بەڵام ئەم جارە نوسینەکەی نیگەرانی زۆری لای دانشتوانی چەمچەماڵ درووست کردوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق