لایەنگرانی عەشدی شەعبی و حیزبوڵڵا خۆپیشاندانیان لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئەنجام دا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 31 ديسمبر 2019

لایەنگرانی عەشدی شەعبی و حیزبوڵڵا خۆپیشاندانیان لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئەنجام دا


محەمەد کاک أحمد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەبەرامبەر ئەو هێرشەی لەلایەن سوپای ئەمریكا كرایە سەر بارەگای حەشدی شەعبی لە قائیم، لایەنگرانی حەشدی شەعبی و كەتیبەكانی حزبوڵا لەشاری بەغدا، لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریكا گردبوونەوە

هەرچەندە پێشتر دپلۆماتكارانی ئەمریكا گواسترابوونەوەو لەنێو باڵیۆزخانەكەدا نەمابوون، بەڵام لەئێستادا 

میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردۆتەوە” خۆپیشاندەران بەردەم دەرگای سەرەكی باڵیۆزخانەكەیان گرتووەو رێگا نادەن هاتوچۆی بۆ بكرێت و داوا دەكەن هێزەكانی ئەمریكا عیراق جێبهێڵن“.

میدیاکان ئاماژەبەوەدەکەن” پێشتر دپلۆماتكارانی ئەمریكا گواسترابوونەوەو لەنێو باڵیۆزخانەكەدا نەمابوون، بەڵام خۆپیشاندەران کە چەند سەرکردەیەکی حەشدیش تیایدا بەشدارن لەخۆپیشاندانەکە داوای دەرکردنی یەکجاری هێزەکانی ئەمریکا دەکەن“.

شەوی ٢٩لەسەر٣٠ی ئەم مانگە سوپای ئەمریكا، زنجیرەیەك هێرشی كردە سەر بارەگاكانی حزبوڵای عێراقی لە شارۆچكەی قائیم-ی سەربە پارێزگای ئەنبار، زیاتر لە 80 چەكداری ئەو میلیشیایە كوژران و برینداربوون.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق