دەریا هەرکی - تەندروستی - نوێ ژین.
سیستمی خۆراکی کاریگەری گەورەی لەسەر هەڵوەرینی قژت و جوانی و گەشانەوەی هەیە,هەندێ جار هەڵبژاردنی خواردنی ناتەندروست زیان بە قژەکەت دەگەیێنێت و هەڵدەوەرێت .
ئەو خۆراکانەی ڕێگا لە هەڵوەرینی قژ دەگرێت :-
١- گوێز : کە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و پێکهاتەی ڕیشاڵی و ئۆمیگا سێ بو قژ بە سوودە.
٢- پرتەقاڵ: بڕێکی زۆر ڤیتامینی تێدایە بەتایبەت ڤیتامین C , کە بۆ گەشانەوەی قژ بەسوودە.
٣- گێزەر : دەوڵەمەندە بە پیتا کارۆتین و دژە ئۆکسان و ڤیتامین K و پۆتاسیۆم و پێکهاتەی ڕیشاڵی.
٤- مریشک : دەوڵەمەندە بە بەهای خۆراکی بە سوود کە قژ دەگەشێنێتەوە.
٥- نیسک : بڕێکی زۆر ترشی فۆلیک و ڤیتامین B3 و B6 و ئاسنی تێدایە کە ڕێگا لە هەڵوەرینی قژت دەگرێت.
٦- شۆفان : دەوڵەمەندە بە چەوری بەسوود و مەگنسیۆم و پڕۆتین و فۆسفۆڕ کە بۆ قژ بەسوودە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق