لێزان ژیار سرێشمەیی_ناوەندی ھەوال نوێ ژین
بەهۆی گرژیەكانی چەند رۆژی رابردوەوە، باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەبەغدا دەستی كردوە بە گواستنەوەی زیاتر لە ٨٠ كارمەندی بۆ شاری هەولێر.
ئاژانسی رۆژنامەوانیی سەربەخۆ لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگاداری كوردییەوە بڵاویكردوەتەوە” باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لەچەند ڕۆژی ڕابردوو دەستی كردوە بە گواستنەوەی كارمەندە ناسەرەكییەكانی بۆ شاری هەولێر“.
ئاژانسەکە ڕونیشیکردۆتەوە” ژمارەی ئەو كارمەندانە ٨٠ كەسن و گواستنەوەشیان بەهۆی هەڕەشەكانەوەیە بۆسەر باڵیۆزخانەكە، ئەوەش دوای هێرشە ئاسمانیەكانی ئەمریكاوە دێت بۆسەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار“.
شەوی یەكشەممەی رابردو فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا چەند بارەگایەكی كەتیبەكانی حزبوڵڵای سەربە حەشدی شەعبی بۆردومان كرد و بەهۆیەوە ٢٥ كەس كوژران و ٥١ی دیكەش برینداربون، دوای ئەو روداوەش حەشدی شەعبی هەڕەشەی وەڵامی توند لە ئەمریكا دەكات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق